ئاژانسی کوردپا: لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگ لە ساڵی نوێی ئەمساڵدا، لانیکەم ٨ کەس کە ڕێژەی تەمەنیان کەمتر لە ٢٥ ساڵه دەستیان دایە خۆکوشتن.
بەپێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای ئەم حەوتوویەدا دوو کچی لاو بە ناوەکانی کاڵێ عزیزی تەمەن ١٨ ساڵە و لەیلا جەلالی تەمەن ٢٣ ساڵە لە بەخشی سیلوانا دەستیان دایە خۆکوژی.
ئەو دوو کچە لاوە خەڵکی گوندەکانی "گەباران" و "باوان" بوون، کاڵێ ئەو کچە عازەبە بە هۆی کێشەی "نامووسی" بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەها لەیلا جەلالیش بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لە ژێر ناوی "هەوێ" بەرەوڕوو بووتەوە و پاش دەمەقاڵێ لەگەڵ مێردەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
هەر لەو پەیوەندییەدا، دوو کوڕی لاوی تەمەن ١٦ و ١٨ ساڵە لە گوندەکانی "بێ بەکران" و "ئوورسی" سەر بە شاری ورمێ لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
ئە ڕاپۆڕتە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە، شوناسی ئەو دوو لاو کوردەی بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا جیهان و عەبدوڵکەریم ئەمیری" ڕاگەیاندووە.
پاڵنەری سەرەکی عەبدوڵڵا، زیندانی کردنی هەتا هەتایی دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی ماددەی سڕکەر ڕاگەیەنراوە.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە مەڕ هۆکارەکانی خۆکوژی ئەوە پێشان دەدات کە، پەیوەندیی سۆزداری، تێکچوونی سیستمی بەهاکان و ئاڵوگۆڕی بارودۆخی کۆمەڵایەتی لە هۆکارە سەرکییەکانی چوونە سەرەوەی ڕێژەی خۆکوژییەکان بە ئەژمار د





