ئاژانسی كوردپا: ڕۆژی شهممهڕێكهوتی ٣ی به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، به‌هۆی گازی "مۆنۆئۆكسیدی كه‌ربۆن"ەوە، دایكێک و منداڵهسێ ساڵانه‌كه‌ی، له‌سه‌قز خنكان و گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌بڵاو بوونەتەوە، "شه‌یدا ده‌بیری" ٢٨ ساڵان و كچهسێ ساڵانه‌كه‌ی به‌نێوی "هێلیا ته‌یمووری" به‌هۆی گازگرتووییەوەخنكاون.
دەگوترێت کە دوای ئاگاداربوون و گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن، ته‌رمی بێ‌گیانی ئەو دایكە و منداڵه‌كه‌ی بۆ نهخۆشخانهگوازراونهتەوه، به‌ڵام بهداخهوهههوڵهكان بۆ ڕزگاركردنیان بێئه‌نجام بوون.
ئهوهلهكاتێكدایهكهههر له‌سه‌ره‌تای مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵدا، له‌شاری سه‌قز، دایكێكی ته‌مه‌ن ٧٠ساڵان و كوڕه٤٣ ساڵه‌كه‌ی، به‌هۆی ژه‌هراویبوون به‌گاز، گیانیان له‌ده‌ست دا.
زانیارییه‌كان ئهوهپشتڕاست دهكهنهوهكهتهنیا له‌ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، ١٩ كه‌س به‌هۆی ژه‌هراویبوون به‌گازی مۆنۆئۆکسیدی کەربۆن،گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ستاندارد نەبوونی زۆپا و دیکەی کەرەستە گەرمکەرەوەکان و کەمتەرخەمیی و خەمساردیی بەرپرسان لەو پەیوەندییەدا، لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەست دانی خەڵک بە گازی مۆنۆئۆکسیدی کەربۆنن.





