ئاژانسی كوردپا: له‌سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، تا ئێستا، ١٢ منداڵی ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵ كه‌زۆربه‌یان قوتابی قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندنن، ده‌ستیان داوهتهخۆكوژی و له‌ئه‌نجامدا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هاتهڕاگهیاندن كهتهنیا له‌مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا دوو هه‌وڵی خۆكوژی لهیهزد و هه‌وڵێكی خۆكوژی له‌تاران دراوهكهلهئهنجامدا هه‌رسێ ههوڵهكهسهركهوتهوو بووه و منداڵه‌كان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
شاره‌زایان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ئه‌و قوتابییانهبههۆی ترس له‌خوێندنگا و دابه‌زینی ئاستی خوێندن و كه‌وتن له‌هه‌ندێك ماددهدهرسییهكان و ترس له‌بانگهێشتكردنی دایك و باوك و هه‌روه‌ها خه‌مۆكی و بوونی كێشه‌و ناكۆكییه‌كانی نێو بنه‌ماڵه‌كانیان، هه‌وڵی خۆكوژی ده‌ده‌ن.
ڕۆژنامه‌ی "وقایع اتفاقیه" هەروه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێكی خۆكوژی سه‌ركه‌وتوو له‌ئێراندا، ٦٠ هه‌وڵی دیكه‌ی خۆكوژی ده‌درێت كهبهئهنجام ناگات و منداڵی خۆكوژ به هه‌ر هۆیه‌ك بێت له‌مردن ڕزگار ده‌بێت.





