ئاژانسی كوردپا: كه‌سانێکی نه‌ناسراو له دیاربه‌كر ته‌قه‌یان له سه‌رۆكی ناوه‌ندی پارێزه‌رانی ئه‌و شاره كرد و كوشتیان.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه بڵاو بوونه‌ته‌وه، پێش كاتژمێرێک، تاهیر ئیلچی له پارێزه‌رانی پله‌به‌رزی كوردستان ته‌قه‌ی لێ كراوه و فیشه‌كه‌كه به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و كوژراوه.
ڕووداوی مردنی ئه‌م پارێزه‌ره له كاتی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ پۆلیس و هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان ڕووی داوه.
تا ئێستا دیار نییه كه پارێزه‌ر ئیلچی له لایه‌ن چ كه‌سانێكه‌وه كوژراوه.
ئه‌و له كاتی مردنیدا ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵ بووه و خاوه‌نی ٢ منداڵه.
ڕاگه‌یه‌نه‌كانی توركیه دژكرده‌وه‌یان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م ڕووداوه پیشان داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه یاسای قه‌ده‌غه كردنی هاتوچۆ له پارێزگای دیاربه‌كر ڕاگه‌یه‌نراوه.
پێشتر تاهیر ئیلچی له وتووێژ له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی "سی ئێن ئێن"ی توركی وتبووی كه پارتی كرێكارانی كوردستان ڕێكخراوێكی تیرۆریستی نییه و له‌هه‌مبه‌ر قه‌ده‌غه‌بوونی چالاكیی ئه‌م حیزبه له توركیه ڕه‌خنه‌ی توندی گرتبوو.
ڕۆژی ڕابردوو سیوحهوتهمین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیه بوو.





