ئاژانسی کوردپا: دوای داخرانی شێرکەتی "ئارادی غەرب"ی کرماشان، ١٢٠ کرێکاری ئەو شیرکەتە مووچەی ٨ مانگیان پێ نەدراوە کە سەرجەمی پارەی ئەو کرێکارانە بە شێوەی نێونجی دەکاتە ١٠ میلیۆن تمەن.
یەکێک لە کرێکارانی ئەو شیرکەتە بە ناوی "سەعید مەلەکیان" لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "بەداخەوە سەبارەت بە ئەوەیکە ئەو شیرکەتە ٨٥ میلیارد تمەن بە بانک قەرزدارە، دەستی بەسەر سەرجەمی دەزگاکانی ئەو شیرکەتەدا گرتووە و ئێمەش ناتوانین لانیکەم بە فرۆشتنی دەزگاکان پارەکەی خۆمان دابین بکەین".
ناوبراو لە درێژەدا گوتی، مافی کرێکار لە سەرووی هەموو شتێکە و بانک دەبێ ئیجازە بدات کە ئێمە پارەی خۆمان وەرگرین.
بەرپرسی بەڕێوەبەری گشتیی چاوەدێریی پارێزگای کرماشان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە ئێمە بە زووترین کات بەدواداچوونی ئەم گرفتە دەکەین.





