ئاژانسی كوردپا: ههمایشێك له‌ژێر ناوی "تاوتوێی ئه‌ده‌بیاتی منداڵانی كورد" له شاری جوانڕۆ به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ئاژانسی هه‌واڵی كوردپا، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه بیست و هه‌شته‌می خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌مایشی "تاوتوێی ئه‌دبیاتی منداڵانی كورد" به هه‌وڵی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی خانای قوبادی و دامه‌زراوه‌ی فه‌رهه‌نگیی چرای هزر به ئاماده‌بوونی چالاكانی فه‌رهه‌نگیی بیاڤی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان له شاره‌كانی جوانڕۆ، پاوه و ڕوانسه‌ر له جوانڕۆ به‌ڕێوه چوو.

له‌م ههمایشهدا چه‌ن كۆپله شێعر، وتار و توێژینه‌وه له لایه‌ن به‌شداربووانی ههمایشهكهوه پێشكه‌ش كرا.
له‌م ههمایشهدا شاعیران و نووسه‌رانی كورد له درێژه‌ی قسه‌كانیاندا هێمایان كرد بۆ كێشه‌كانیان له بواری چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان و ڕه‌خنه‌یان له پێشوازی نه‌كردنی خه‌ڵك له كتێبی كوردی منداڵان گرت.
هه‌روه‌ها ڕێپۆرتاژێكی وێنه‌یی له‌مه‌ڕ چالاكییه‌كانی گرووپی مووسیقای "دیلان" له بواری كاری و چالاكی بۆ منداڵان پیشان درا و ڕێز له كار و چالاكییه‌كانی ئه‌م گرووپه به سه‌رپه‌رشتیی ناسر كه‌ریمی گیردرا.
له كۆتایی ههمایشهكهدا پانێلێك بۆ دوكتۆر مه‌حیه‌دین موحه‌ممه‌دخانی، عه‌بدولناسر ئه‌حمه‌دی و فه‌ریدوون میر ئه‌حمه‌دی به‌ڕێوه چوو.
فه‌ریدوون میرئه‌حمه‌دی یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌م پانێله له وتووێژێك له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی كوردپا ڕایگه‌یاند: ئه‌م هه‌مایشه تایبه‌ت بوو به بنه‌ما فه‌لسه‌فییه‌كانی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و وتارێك له‌م پێوه‌ندییه‌دا له لایه‌ن جه‌ببار شافێعیزادهوه پێشكه‌ش كرا.





