ئاژانسی کوردپا: کتێبی"فەرهەنگی جۆغرافیایی هەورامان" بە قەڵەمی محەممەد مەحموودی چاپ و بڵاو کرایەوە.

نووسەر لەم کتێبەدا پڕژاوەتە سەر بابەتگەلێک وەک ڕەچەڵەک و ڕیشەی کوردە هەورامی و گۆرانەکان، پێگە و تایبەتمەندیی جۆغرافیایی، دەڤەری، کۆمەڵایەتی – کولتووری و شێوازەکانی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵیی ناوچەی هەورامان.

دوکتور محەممەد مەحموودی

دوکتور محەممەد مەحموودی نووسەری ئەم کتێبە، خەڵکی گوندی "دەمەیۆ" سەر بە شارستانی سەوڵاوای مەریوانە. ناوبراو خاوەنی بڕوانامەی دوکتۆرایە لە بواری "جۆغرافیا و پلانداڕیژیی گوندیی" لە زانکۆی تاران و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی پەیامی نووری شاری سنەیە.

تا ئێستا کۆمەڵێک وتار، بەرهەم و نووسینی جۆراوجۆری ناوبراو لە گۆڤارە زانستییە بڕواپێکراوەکانی ناوخۆ و دەرەوە و یان لە کۆنفڕانس و سێمینارەکان و کۆبوونەوە نێوخۆیی و دەرەکییەکاندا چاپ و بڵاو کراوەتەوە کە لەوانە دەکرێت ئاماژە بەم بەرهەمانە بکەین؛ کتێبی"ڕێنمای گەشتیاریی ناوچە کورد نشینەکانی ئێران" لە نووسینی ناوبراو و هەروەها وەرگێڕانی هاوبەش و دووقۆڵیی کتێبی "کاوەی ئاسنگەر" ی مامۆستا شێرکۆ بێکەس بۆ سەر زمانی فارسی لە لایەن محەممەد مەحموودی و لۆقمان عەلاییەوە.