ئاژانسی كوردپا: به‌شێك له‌دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی "بهارستان" له‌شاری سه‌قز داواكارن ناوی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان بۆ ناوێكی كوردی بگۆڕدرێت.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ئاژانسی كوردپا، له‌نامه‌یه‌كدا به‌شێكی به‌رچاو له‌دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كانی "بهارستان پایین و بالا و وسط" داوایان له‌شۆرای شار و شاره‌داریی سه‌قز كردووه‌ناوی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان بگۆڕدرێت.
به‌شێك له‌هۆكارانه‌ی كه‌له‌م داواكارییه‌دا هاتووه‌بریتین له: قورس بوونی ئه‌م ناوه، فارسی بوونی ناوه‌كان، دروست بوونی كێشه‌بۆ كه‌ره‌سته‌كانی گواستنه‌وه‌و كاروباری ئیداری، نه‌گونجاوبوونی ئه‌م ناوه‌له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیی شار و دانیشتوانی ئه‌م به‌شه‌ی شار.
به‌وته‌ی كۆمه‌ڵناسان، یه‌كێك له‌سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی دانانی ناو بۆ گه‌ڕه‌ك و شوێن وجاده‌كان بریتییه‌له‌ناسینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌و شوێنه‌به‌واتایه‌كی دیكه‌ناوه‌كان وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ئاڵوگۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌كانه.
شاری سه‌قز له‌ده‌یه‌ی ٦٠ی هه‌تاوی به‌ملاوه‌به‌ره‌وڕووی په‌ره‌سه‌ندن و زیادبوونی حه‌شیمه‌ت بوویه‌وه‌و به‌ره‌به‌ره‌هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی نوێ له‌په‌راوێزی ئه‌م شاره‌دا دروست بوون كه‌یه‌كێك له‌و گه‌ڕه‌كانه‌به‌ناوی "حه‌ماڵاوا" له‌و كاته‌دا دروست بوو. دواتر له‌ده‌یه‌ی ٨٠ ئه‌م ناوه‌بۆ " بهارستان" گۆڕدرا به‌ڵام هیچ كات له‌نێو خه‌ڵكدا ئه‌م ناوه‌جێی نه‌گرته‌وه.
ده‌قی نامه‌ی ئاماژه‌پێكراو به‌م چه‌شنه‌یه:

(احتراما اینجانبان مردم بهارستان پایین و بالا و وسط که در این محله زندگی می کنیم با توجه به ثقیل بودن کلمه ی بهارستان و فارسی بودن این کلمه و اینکه یک محله را با سه شماره ( بهارستان بالا و وسط و پایین) خیلی جالب نیست و راحت هم تلفظ نمی شود و نوشتن آن روی ماشینهای عمومی هم مقداری ما را سردرگم نموده است و با توجه به اینکه محله ی ما هم مثل سایر محلات راحت تلفظ شود و برای امور اداری و حمل و نقل هم آسان و برای شخصیت دادن به محله هم که شده در راستای عوض کردن این نام سنگین و فارسی که متناسب این بخش شهر نمی باشد لذا خواهشمند و خواستاریم که هر چه زودتر این نام را عوض نموده و یک نام ساده و کردی را برای هر سه نقطه انتخاب نمایید و تابلوی آنها را هم لطفا با همکاری شهرداری تعویض نمایید.





