ئاژانسی کوردپا: زیندانی ناوه‌ندیی سنه كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیندانی، به‌تایبه‌ت زیندانیی سیاسی و مەزهەبیی له‌خۆگرتووه، له ١٠بهندی سه‌ره‌كی پێكدێت و به‌هۆی كه‌میی جێگه‌وڕێگه و نه‌بوونی كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی پزیشكی و بێهداشتی، دۆخێكی ئاڵۆزی هه‌یه. ئه‌م بارودۆخه بۆ زیندانیان و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نیی به‌ندكراو، له‌م ناوه‌نده زۆر سه‌ختتر و دژوارتره.
هه‌ر كام له به‌نده‌كانی ئه‌م زیندانه چه‌ند ژووری ١٢ میتری له خۆده‌گرێ كه له هه‌ر ژوورێكدا ٢٠ تا ٢٥ كه‌س زیندانی كراون كه به‌شی زۆریان له ته‌ختی خه‌و بێبه‌رین و ناچارن له ته‌نیشت یه‌كتر و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار له نێو كۆریدۆرهكاندا بخه‌ون.
هاوكات هیچ جیاكارییه‌ك بۆ زیندانییه‌كان له باری جۆری تاوان و سزاكانیان له‌به‌رچاو ناگیرێت و زۆربه‌ی جار منداڵانی خوار ١٨ ساڵیش، تێكه‌ڵ به زیندانیانی سه‌رو ١٨ ساڵ ده‌كرێن. به‌ندكراوانی سیاسی، بێ له‌به‌رچاوگرتنی ته‌مه‌ن و دۆخی ڕۆحی ــ دەروونییان به مه‌به‌ستی سووكایه‌تی پێكردن و گوشاری ڕۆحی و ڕه‌وانی، ده‌خرێنه لای ئه‌و زیندانیانه‌ی كه تاوانی وه‌ك دزی، قه‌تڵ، قاچاقی مادده سڕكه‌ره‌كان و تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان ئه‌نجام داوه.
له‌باری پزیشكیشه‌وه، وه‌ك ده‌ڵێن، پێویسته حه‌وت خانی ڕۆسته‌م ببڕن.
به‌تایبه‌ت له‌مباره‌وه زیندانیانی سیاسی زۆرترین گوشاریان بۆ دێنن و به‌رپرسانی زیندان هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆ به داواكاریی زیندانییه‌كان ناده‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی جاریش به بێحورمهتی كردن وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه. كه‌ڵكوه‌رگرتن له سرویسی بێهداشتی بۆ زیندانییه سیاسییه‌كان سنوورداره و ڕێگری كردن له كه‌ڵكوه‌رگرتن له سرویسه بێهداشتییه‌كان بووه‌ته پرسێكی باو.
یه‌كێكی دیكه له كێشه‌كانی نێو زیندان، بوونی به لێشاو و هه‌رزانی مادده سڕكه‌ره‌كانه، كه به‌هۆی كارگێر و فه‌رمانبه‌ره‌كانی نێو زیندانه‌وه ئازادانه مه‌سره‌ف ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش زیاتر وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی به‌رنامه‌داڕێژراو بۆ به‌ندكراوانی سیاسی دێته به‌رچاو.
جیا له‌مانه‌ش مه‌ئمور و لێكۆڵه‌رانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به بێ هه‌بوونی ئیزن له‌لایه‌ن دادگاوه هه‌ر كاتێك بیانهه‌وێ ده‌توانن بڕژێنه نێو زیندانه‌كان و لێپرسینه‌وه له تۆمه‌تباران و به‌ندكراوانی سیاسی بكه‌ن كه ته‌نانه‌ت له كاتی ئێعتراز كردنیشدا نه‌ته‌نیا وه‌ڵامێكی گونجاویان پێ نادرێتەوە، به‌ڵكوو بێحورمهتیان پێ ده‌كرێت و به‌دڕه‌وشتانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. به‌رپرسانی ئیتلاعات چه‌ندین مۆره‌ی خۆیان كه زۆربه‌ی جار بریتین له شه‌ڕفرۆش و چهقۆكیشه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ده‌نێرنه لایان و ته‌شقه‌ڵه‌یان پێ ده‌كه‌ن و شه‌ڕیان پێ ده‌فرۆشن.





