ئاژانسی کوردپا: دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سنە، مەرگی لاوێکی کوردی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کورد چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە نزیک شاری سنە و لە جادەی سەوڵاوا درابوویە بەر گولـلەی هێزە ئینتزامییەکان و پاش مانەوەی چەند ڕۆژ، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

شوناسی ئەو لاوە کوردە ئەرسەلان بەرزگر و تەمەن ٢٩ ساڵ ڕاگەیەندراوە.

ئەرسەلان بەرزگر

سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاندووە، ئەو لاوە کوردە بە بێ هیچ بەڵگە و بیانوویەک لە "ملە(گردنە)"ی سەوڵاوا تەقەی لێکراوە و پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە کراوە.

ماوە بە ماوە هاووڵاتیانی مەدەنیی کورد، بە بیانووی جۆراوجۆر لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە تەقەیان لێدەکرێت و ئەوەش کوژران و برینداربوونی ئەو هاووڵاتیانەی لێدەکەوێتەوە.