ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ١ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لە خۆکوژی ژنێک لە پاوە و ٢ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لە بارودۆخی نالەباری سدیقە مورادی لە زیندان و هەروەها بێبەش کردنی کچێکی بەهایی لە خوێندن لەشوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆ دەگرێت.

حەفتەی سێهەمی مانگی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی

کوردستـــــــــــان

خۆکوژی کچێک لە شاری پاوە
کچێکی تەمەن ١٥ساڵان لە شاری پاوە ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدا و لەئاکام دا گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەو هەواڵانە کە بڵاو کراونەتەوە،لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، کچێک بەناوی پونا ساڵحی، خەڵکی ئاوایی "خانەگا"ی سەربەشاری پاوە، ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدا و لەئاکام دا گیانی لەدەست دەدات.
پوناساڵحی تەمەنی ١٥ساڵ و یەکێک لەو منداڵانەبووە کە بەزۆرلەژێر تەمەنی یاسایی بەمێرد دەدرێن.
دەوترێت ئازارو ئەزیەت لەلایەن بنەماڵەی هاوسەرەکەی هۆکاری خۆکوژی ئەو ژنە بووە.
ئێران

سەدیقە حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە

پێویستی ناردنی سدیقە مورادی بۆ نەخۆشخانە
سدیقە مورادی لە زیندانی ئێڤین تووشی نەخۆشی ئازاری پێ بووە و پێویستە بە زوترین کات پزیشک چارەسەری بۆبکات.
بەپێی ئەو هەواڵانەکە بڵاوکراونەتەوە، سدیقە مورادی کە ماوەی 4ساڵە دەستبەسەرکراوە،لە ماوەی رابردوودا لە زیندانی ئێڤین توشی ئازاری پێ بووە و پێویستی بە فیزیۆتراپی و نەشتەرگەری هەیە.

هاوسەری ئەم زیندانیە سیاسیە بەئاماژەبەوە کە دەبێت سدیقە مورادی لە هەواخۆری زیندان کەڵک وەربگرێت دەڵێت:'' تاکو ئێستا هاورێیانی سدیقە لە زیندان بۆهەواخۆری یارمەتیان داوە."

سدیقە مورادی لە ماوەی ٤ساڵی رابردودا لە مافی مورەخەسی بێ بەش بووە و هەروەها لە دەورانی زیندان دا توشینەخۆشی بووە.
ناوبراو،زیندانی سیاسی لە رێکەوتی ١١ی بانەمەری ساڵی ١٣٩٠دەستبەسەر کرا کە بە تاوانی محاربە وپەیوەندی لەگەڵ گروپەکانی دژ بە نیزام لە لایەن لقی ٢٨ داگای شۆڕشی تارانەوە بە دادوەری قازی موقیسەیی بە١٠ ساڵ زیندانی و دورخستنەوەبۆ زیندانی رەجایی شاری کەرەج مەحکووم کرا.

ئاوا ئەمینی لە خوێندن بێ بەشکراوە

بێبەش کردنی کچێکی بەهایی لە خوێندن
ئاوا ئەمینی یەزدلی،شارومەندی بەهایی،بە بیانووی کەم و کۆڕی لە پەروەندەکەی دا لە مافی خوێندن لە زانکۆ بی بەش کرا.
بەپێی ئەوهەواڵانەکە بڵاوکاونەتەوە، ئاوائەمینی یەزدلی، شارومەندی بەهایی، لەدایک بووی ساڵی ١٣٧٦ دوای ئەوەیکە لە کونکوری سەراسەری ئێراندا بەشدار دەبێت و دەردەچێت، دوای تۆمار کردنی ناسنامەی خۆی لە ماڵپەری سازمانی سەنجشی ئێران، نامەی کەم وکۆری لە پەروەندەکەیدا بۆ دەنێردرێت.
دەوترێت کە کێشەی کەم و کۆڕی پەروەندە، بیانویێکە کە بۆ بێبەش کردنی بەهاییەکان لە خوێندن بەکاری دەبەن.
دوای کونکوری سەراسەری ئەمساڵ بە بیانووی کێشەی کەموکۆری پەروەندە زۆربەی بەهاییەکان لەمافی خوێندن بێبەش کراون.
ئامادە کردن : شاهۆ

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا (١حاڵەت)
ماڵپەڕی "هێرانا" ( ٢ حاڵەت)