ئاژانسی کوردپا: لە شاری کامیارانی سەر بە ئوستانی کوردستان پیاوێک بە چەکی تاپڕ تەقەی لە کوڕە تەمەن ٢٢ ساڵەکەی کردووە و کوشتوویەتی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی سێ شەممە رێکەوتی ١٠ی خەرمانان لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی " سامان پەرویزی" بە دەستی باوکی کوژراوە.
سەرچاوەیەک باسی لەوە کردووە، بکووژەکە کە ناوی " ئەحمەد پەرویزی" تەمەن ٥٤ ساڵ بووە بە چەکی تاپڕ ئەو تاوانەی ئەنجام داوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەحمەد پاش کوشتنی کوڕەکەی هەڵاتووە و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە خۆی رادەستی پۆلیس نەکردووە.
دەوترێت ئەو بنەماڵەیە دانیشتووی ئاوای " ئەڵک"ی سەر بە کامیاران بوون.
لەوڵاتی ئێران خەسارە کۆمەڵایەتییەکان و توندوتیژییەکان هەتا دێت روو لە زیاد بوون دەکات، لەو پێوەندییەدا دامەزراوەی "گالۆپ" لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردبوویەوە کە خەڵکی ئێران و عێراق توندوتیژترین کەسان لە جیهان دان.
ئەو دامەزراوە ئاشکراشی کردبوو، خەڵکی ئێران و عێراق زۆر زوو تووشی هەڵچوون و توندوتیژی دەبن.





