ئاژانسی کوردپا: رێکخراوی فەرهەنگی ــ ئەدەبیی مەولەوی کورد لەشاری سنە کۆڕێکی رێزگرتن لەکارە ئەدەبیی و هونراوەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشا شاعیری ناوداری کورد بەڕێوە دەبات.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکخراوی فەرهەنگی ــ ئەدەبیی مەولەوی کورد ئەو کۆڕە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٢ی خەرمانان لە هۆڵی فەرهەنگیی ـ هونەریی فەجر ساز دەکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو کراونەتەوە لەو کۆڕەدا مامۆستا مەلەکشا چەندین پارچە لەشێعرە حەماسییەکانی پێشکەش دەکات.

جەلال مەلەکشا ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوی لەئاوایی " مەلکشا"ی سنە چاوی بە دونیا هەڵێناوە و هەر لە قۆناغی منداڵییەوە ئۆگری شێعر و ئەدەب بووە.

ئەو شاعیرە کوردە لە تەمەنی لاویەتیدا دەبێتە ئەندامی کانوونی نووسەرانی ئێران و یەکێک لە چالاکانی گۆڤاری سروە بووە.

مەلەکشا سەرەتا بە زمانی فارسی دەستی بەنووسین کردووە و پاش سالی ١٣٥٧ زامنی کوردی کردووەتە بنەمای کارە ئەدەبییەکانی.

"زڕەی زەنجیری وشە دیلەکان" و " کۆمەڵە جیرۆکی کارەسات" لە بەرهەمە چاپ کراوەکانی مامۆستا جەلالن.

هەواڵە پێوەندیدارەکان:
تایبەتنامەیەک بۆ جەلال مەلەکشا چاپ و بڵاو دەکرێتەوە
شێعرێک بۆ کۆبانی، جەلال مەلەکشای کێشایە ئیتلاعات +وتوێژ