ئاژانسی کوردپا: "شیروارە" ناوی بەرهەمێکی ئەدەبییە کە لەقاڵبی شێعردا باس لەکولتور و نەریتی کوردەواری "کرندی غەرب" لەپارێزگای کرماشان دەکات.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خاتوو "هوما" خاوەنی بەرهەمی " شیروارە"یە کە بە شێوەزاری کرندی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەو نووسەرە کرندییە باسی لەوە کردووە، گرینگی کتێبەکە لەوەدایە کە بە شێوەزاری کرندی غەرب نووسراوە و ئەوەش وای کردووە کە پێشوازی گەرمی لێبکرێت.

ماڵپەرە ناوچەییەکان بڵاویان کردووەتەوە، لەداهاتوویەکی نزیکدا بەرهەمێکی دیکەی لەو چەشنەی ئەو نووسەرە بڵاو دەکرێتەوە.

شێعرەکانی کتێبی "شیروارە" باس لەکولتوری خەڵکی ناوچەکە و چۆنیەتی پێکەوە هەڵکردنیانی کردووە.

شیروارە چەمکێکە کە زیاتر لەکار و باری ئابووریدا بەکار هاتووە و خەڵکی گوندەکان کۆبوونەوەتەوە و هەر رۆژە شیری مەڕ و ماڵاتەکانیان بە ماڵێک داوە.