ئاژانسی کوردپا: ژنێکی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێ لەلایەن مێردەکەیەوە بە زەبری چەکی " تاپڕ" کوژراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەناوچەی مڕگەوەڕی ورمێ ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵ کە دایکی منداڵێکیش بووە بە تاپڕ تەقەی لێکراوە.
ئەو ژنە کوردە لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی " ج.چ" تەقەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

"ج.چ" کە بکووژی ئەو ژنە ٢٨ ساڵەیە بووە پاش ئەنجامدانی تاوانەکەی، کچە تەمەن سێ ساڵانەکەی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە و هەڵاتووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای وتووە: ئەو ژن و مێردە کە خەڵکی ئاوایی "هەلەج"ی ورمێ بوون پێشتریش کێشەی خێزانیان هەبووە.
دەوترێت کە بکووژەکە ئەگەری ئەوەی هەیە کوردستانی ئێرانی بەرەو سنوورەکانی وڵاتی تورکیە بەجێهێشتبێ.





