ئاژانسی کوردپا: مەفهوومی زەمان ناونیشانی کتێبێکی فەلسەفییە کە لەدەقە سەرەکییەکەیەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هیوا قارەمانی نووسەر و وەرگێڕی خەڵکی شاری مەهاباد کتێبی " مەفهوومی زەمان"ی لەزمانی ئاڵمانییەوە کردووە بە کوردی.

ئەو کتێبە لەلایەن مارتین هایدگێر فیلسووف و کەسایەتی ناوداری ئاڵمانییەوە نووسراوە.

مەفهوومی زەمان دەقە کوردییەکەی لەلایەن دەزگای چاپی "هیوا" لە ١٠٦ لاپەڕەدا لەچاپ دراوە.

کتێبی "مەفهوومی زەمان" زیاتر باس لەچەمکی “زەمان” دەکات و بە وتەی نووسەرەکەی دەتوانێ پێشەکییەکیش بێت بۆ باشتر فامکردنی کتێبی "بوون و کات".