ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی فەرهەنگی کوردی خەڵکی شاری بۆکان فەرهەنگێکی سێ زمانەی ئامادە کردووە و بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە بڵاوی بکاتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فەرهەنگووسێکی کورد بە ناوی عەلی جەوشەنی خەڵکی شاری بۆکان فەرهەنگێکی لەژێر ناوی "کوردستانیکا" بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی ئامادە کردووە.
ئەو فەرهەنگە وشە و زاراوە زانستییە تکنیکییەکانیشی لەخۆ گرتووە و بڕیارە کۆتایی مانگی پووشپەڕ بخرێتە بازاڕەوە.
لەو بارەیەوە ماڵپەڕی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بڵاوی کردووەتەوە، عەلی جەوشەنی ماوەی ١٥ ساڵ کاری لەسەر ئەو فەرهەنگە کردووە و فەرهەنگەکەش لەلایەن ناوەندی چاپەمەنی " مانگ"ـەوە لە چاپ دراوە.





