ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی مانگنامەی چیا کە بڵاڤۆکێکی ژینگە پارێزییە وەرگرت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش هه‌وڵ و تێکۆشانی بەردەوامی "ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان"، ئەو ئەنجومەنە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، مۆڵەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی مانگنامەیەکی لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی وەرگرت.
پاش وەرگرتنی مۆڵەتی چاپ و بڵاوکردنەوە، گۆڤاری "چیا" وەک بڵاوکراوەی ئەنجومەنی سەروزی چیای مەریوان مانگانە بڵاو دەکرێتەوە.
گۆڤاری چیا ده‌توانێت وه‌کوو مانگنامه‌یه‌ک له‌گۆڕه‌پانی گشتی و به‌ئاقاری فه‌رهه‌نگی – کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌شێوه‌ی رۆژنامه‌یی و به‌زمانی فارسی لە پارێزگای سنە چاپ و بڵاو بکرێتەوە.
گوڤاری "چیا" لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و بەپێی جەوهەری ئەم ئەنجومەنە بە ئاراستە و رەهەندی ژینگە پارێزییەوە بڵاو دەکرێتەوە.





