ئاژانسی کوردپا: کارتوۆنیستێکی کوردی خەڵکی کرماشان پلەی دووهەمی لە کێبرکێی نێودەوڵەتیی کاریکاتۆری داعشدا بەدەست هینا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی کرماشان بە ناوی عارف نیازی لە یەکەمین کێبڕکێی نێودەولەتیی کاریکاتۆری داعش وەکوو هونەرمەندێکی سەرکەوتوو لە بەشی کاریکاتۆری روخسار ناسێندرا.
لەو کێبڕکێیەدا زیاتر لە یەک هەزار و ٧٢ بەرهەم لە ٤٣ وڵاتی دونیا کاریکاتۆری داعشیان بۆ کۆمیتەی بەڕێوەبەریی ئەو کێبڕکێیە نێردرابوون.

ئەو هونەرمەندە، ئەندامی پرۆفشناڵی ماڵی کاریکاتۆری کرماشانە و لە دارشتنی کەسایەتیە کارتۆنیەکان دەستێکی باڵای هەبووە. نیازی تاکوو ئێستا چەند کاریکاتۆری جۆراوجۆری لە کەسایەتییە سیاسییەکانی دونیا کێشاوەتەوە.
ئەو هونەرمەندە کوردە، چەندین میداڵی لە بوارە جۆراوجۆراکاندا بە دەست هێناوە. میداڵی برونسی نێونەتەوەیی لە کێبڕکێی سووریە، پلەی یەکەمی دیزاین لە ئێران، هەڵبژێردراوی کێبرکێی نێودەوڵەتی لە وڵاتی یوونان، هەروەها چەندین خەڵاتی نێوخۆیی و دەرەکی کۆمەڵێک لە دەستکەوتەکانی عارف نیازی، کارتۆنیستی کوردی خەڵکی کرماشانن.





