ئاژانسی کوردپا: بکووژێک کە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە " قەساس" حوکم درابوو بە لێخوشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لەمەرگ رزگاری بوو.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش تێپەڕینی ٥ ساڵ لەکوژرانی هاووڵاتییەکی کورد لەئیلام، بنەماڵەی قوربانییەکە بکووژەکەیان بەخشی.

ئەو زیندانییە بە هەوڵی بەردەوامی" ریش سپیی و کەسایەتییەکان" لە پەتی سێدارە رزگاری بووە.

لە ماوەی سالی ١٣٩٣دا پێنج زیندانی مەحکووم بە سێدارە بە هەوڵی پیاو چاکان و ریش سپییەکانی کورد لەمەرگ رزگارییان بووە.

پێشتریش لەرەشەممەی ساڵی رابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن بنەماڵەی قوربانیانەوە بەخشرابوون، نێعەمەت یەخچاڵی خەڵکی سنە و ئیسماعیل قەنبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی ناوی ئەو دوو کەسە بوون کە لەمەرگ رزگارییان ببوو.

لەلایەکی دیکەوە ساڵی رابردوو ٨١ کەس لە زیندانیانی " غیر عمد" لەئیلام بە هاوکاریی و یارمەتی خەڵکی خێرخواز لە زیندان ئازاد کراون.