ئاژانسی کوردپا: شاری سنە بۆ سێیەمین رۆژ بە شێوەیەکی بەردەوام لەلایەن هێزە نیزامی و لیباس شەخسییەکانەوە میلیتاریزە کراوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە پشت بەستن لە لێدوانی هاووڵاتییانی سنەیی، ئەمڕۆ شاری سنە ببوە پادگانێکی گەورەی نیزامی.

هێزە لیباس شەخسییەکان بە شێوەیەکی ئاشکرا لەگەڵ هێزە ئینتزامی و دژە شۆڕش، لە تێکڕای شەقام و گۆڕەپانەکانی شاردا جێگیر کراون.

ژمارەیەک هاووڵاتیی سنەیی بە هەواڵنێری ''کوردپا''یان راگەیاند: هێزەکانی رێژیم بە توندی بەرەوڕووی ئەو هاووڵاتییانە دەبنەوە کەلە حاڵی هاتوچۆ دان بە بێ هیچ هۆکارێک هۆشدارییان پێ دەدەن.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سنە رایگەیاند: هەر هاووڵاتییەک زیاتر لە یەک جار لە شەقامێکدا تێپەڕیت، لەلایەن مەئموورانی لیباس شەخسیی رێژیمەوە هۆشداریی پێ دەدری و بەرەوڕووی دەبنەوە.

ئەم کورتە ڤیدیۆیی‌یانە، ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٠ی بانەمەڕ، کاتژمیر ١٧:٠٠ لە ئاستی شاری سنە نیشان دەدات.

width="500" height="325" />