ئاژانسی کوردپا: مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات بە شێوەیەکی ئاشکرا و لە ئاستی شاری سنەدا و لەسەر بیناکانی ناوەندی شارەوە، بە کامێرا لە هەوڵی وێنەگرتنی هاتوچۆی هاووڵاتییان دان.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و لە زاری شایەحاڵانەوە، ٣ لاوی شاری سنە بەبێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە و لەبەر چاوی گشتیی خەڵکەوە دەسبەسەر کران.

تەکمیلی: هەواڵنێری کوردپا لە شاری سنە دەڵێ؛ بوونی هێزە لیباس شەخسی و نیزامییەکان لە ئاستی شاردا دەبینرێن.

تەکمیلی ١: بەپێی راپۆرتی کوردپا، مەئموورانی لیباس شەخسی و نیزامی، هوشداریی توند بەو هاووڵاتییانە دەدەن کە ''سمارت مۆبایل''یان لەگەڵ خۆیان هەڵگرتووە.

تەکمیلی ٢: هەواڵنێری کوردپا لە دوایین راپۆرتیدا رایگەیاند: لە شەقام و گۆڕەپانە سەرەکییەکانی شاری سنە، هیچ کەس مافی راوەستانی پێ نادرێ.

تەکمیلی ٣: هاووڵاتییەکی دانیشتووی سنە بە کوردپای راگەیاند؛ ئامانجی مەئموورانی حکوومەت و لیباس شەخسییەکان لە وێنە هەڵگرتنەوەی هاتوچۆی هاووڵاتییان، ترساندن و تۆقاندنی هاووڵاتییان لە ئەنجامدانی هەر چەشنە حەرەکەتێکی ناڕەزایەتییە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆی سنە