ئاژانسی کوردپا: کتێبی "دەسەڵات و هێژموونی ژنان لەئەدەبی زارەکیی کوردیدا" لەزاراوەی کرمانجییەوە لەلایەن وەرگێڕ و نووسەرێکی خەڵکی شاری ماکۆوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ لەمەوبەر کتێبی "SERDESTYAN JINAN DI FOLKLORA KURDI DE" کە لەلایەن نووسەرێکی کوردستانی تورکیەوە بە ناوی " روحات" نووسرابوو، کراوە بە فارسی.
ئەو کتێبە لەلایەن عەبدوڵڵا ئارغا خەڵکی شاری ماکۆ لەئوستانی ئازەربایجانی ڕوژئاواوە، وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.
کتێبی "دەسەڵات و هێژموونی ژنان لەئەدەبی زارەکیی کوردیدا" لەلایەن چاپخانەی "عەموو عەلەووی"یەوە لە چاپ دراوە.






