ئاژانسی كوردپا: دوو كتێبی مێژوویی و فولكلوری بەناوەكانی " سڵ و ترسی سەقز" و " دەسێگوڵ و دەسێنێرگیز" كە باس لەرووداوە مێژووییەكان و هەروەها فەرهەنگ و داب و نەریتە كوردەوارییەكانی ناوچەی سەقز دەكات چاپ و بڵاو كراونەتەوە.
كتێبی " سڵ و ترسی سەقز" بە زمانی فارسی لەلایەن كۆچكردوو حاجی مستەفا تەیموور زادەوە نووسراوە و ئەو كتێبە باس لەرووداوە مێژووییەكانی ساڵەكانی (١٢٥٨ ـ ١٣٠٢) دەكات.
ئەو كتێبە(وحشت سقز) ساڵی١٣٦٢ لەلایەن شاعیری ناسراوی خەڵكی شاری سەقز شێخ نافع مەزهەر وەرگێردراوەتە سەر زمانی كوردی و بە هۆێهێندێگیروگرفت ساڵی ١٣٧١ تەواو كراوە و پاش ١٧ ساڵ ئەو كتێبە لەلایەن بنەماڵەی وەرگێڕاوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە كتێبی " دەسێگوڵ و دەسێنێرگیز" پڕۆژەیەكی دوو ساڵە بوو كە لەلایەن ٤كەسی ئەدیبی شاری سەقزەوە نووسراوە و تێدا باس لە گێڕانەوە و چیرۆكە فولكلوریەكانی ئەو شارە كراوە.
لوقمان نادرپوور، حەیدەر لوتفی نیاز، موفیدە مەزهەر و فاتمە حیجازی لەنووسەرانی ئەو كتێبەن و ناوەڕۆكی كتێبەكەشیان لەسەردانەكانیان بۆ ئاواییەكان كۆكردۆتەوە.





