ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ١ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لە کوژرانی ژنێک بە دەستی مێردەکەی لەشاری بۆکان و ١ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لە دەستبەسەر کردنی ژنێکی بەهایی لە نەجەف ئاباد بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی لەشوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆ دەگرێت.
حەفتەی چوارەمیمانگی رەشەممەی١٣٩٣ی هەتاوی
کوردستـــــــــــان
ژنێکی بۆکانی بە دەستی مێردەکەی کوژرا

پیاوێکی بۆکانی دوای ئەوەی کە ژنەکەی کوشت خۆی بە ئیدارەی پۆلیسی ئەو شارە ناساند.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە،لەماوەی رۆژانی رابردوودا، سژةیکی تەمەن ٣٨ ساڵ بە ناوی "فەرەح" لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بەناوی " ر " کوژرا.
ئەو ژن و مێردە بەهۆی کێشی بنەماڵەیەیوە دەبێتە دەمەقاڵێیان و دواتر هاوسەری فەرەح گوڵدانێک لەسەری ناوبراو دەدات و دەبێتە هۆی گیان لەدەست دانی.
هاوسەری ئەو ژنە گەنجە دوای ئەوەی ژنەکەی کوشتووە خۆی بە ئیدارەی پۆلیس ناساندووە.
بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٩ ژن و کچی کورد لە کوردستانی ئێران بەدەستی خزم و کەس و کاریان کوژراون و تەنیا لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا ٣ ژن لە بۆکان و خوی بە دەستی مێردەکانیان کوژراون.
ئێران
نەغمە فارابی دەستبەسەر کرا

لەدرێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان بۆ سەر چالاکان و پێڕەوانی ئایینی بەهایی یەکێکی دیکە لەژنانی پێڕەوی ئەو ئایینە لەشاری نەجەفئاوا دەستبەسەر و بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی رەوانەی زیندان کرا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، حەفتەی رابردوو هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لەشاری نەجەفئاوا هێرشیان کردۆەتە سەر ماڵ هاووڵاتییەکی بەهایی بەناوی "نەغمە فارابی" و دەستبەسەریان کردووە.
ئەو هاووڵاتییە بەهاییە دوای دەستبەسەر کران بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی رەوانەی زیندانی یەزد کراوە.
نەغمە فارابی لە گەلاوێژی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی دەستبەسەر و مانگی بانەمەڕی ١٣٩٣ بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە رێکخراوی بەهایی" لەلایەن دادگای شاری یەزدەوە سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
ئامادە کردن : شاهۆ
سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا(١حاڵەت)
ماڵپەڕی "هێرانا"( ١حاڵەت)





