ئاژانسی کوردپا: ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز، ٤ هاووڵاتیی کوردی بە بیانووی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی ژن بانگهێشت کرد.
بە پێ راپوڕتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: ٤ کەس لە چالاکانی مەدەنی لە سەقز بە هۆی بەڕیۆەبردنی رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی ژن لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت ۆ لێپێچینەوەیان لێکرا.
ئەو ٤ چالاکە مەدەنییە لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەی ئەم حەفتەیە بانگهێشت کراون.
چالاکانی کرێکاری لە شاری سقز شوناسی ئەو ٤ هاووڵاتییە بانگهێشت کراوانەیان، سەید عەلی حوسێنی ،محەمەد فەرەجی و عێزەت نەسری راگەیاند.
دەگوترێت ئەو چالاکانە بو ماوەیەکی زۆر لە ژێر لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنیەتییەکاندا بوون.
یەکشەممە ١٧ رەشەممە بەرامبەرە لەگەڵ ٨ مارس رۆژی جیهانیی ژن.
پێشتریش محەمەد عەبدی پوور یەکێکی دیکە لە چالاکانی مەدەنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سقز بانگهێشت کراوە .
ژمارەیەک لە بنەماڵەکانی سەقزی، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٥ رەشەممە، بە بەرێوە بردنی رێورەسمێک لە ماڵی مەحموود ساڵحی چالاکیی کرێکاری کورد بەرەو پێشوازی رۆژی جیهانیی ژن چوون.





