ئاژانسی كوردپا: لەدرێژەی زەخت و فشارەكان بۆ سەر چالاكانی كرێكاری، دوو چالاكی كرێكاریی كورد لەلایەن لەلایەن دەزگا ئەمنیەتیەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر كراون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی شەممە ١٧ی رەشەممە محەممەد عەبدی پوور چالاكی كرێكاریی كورد لە سەقز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و هەڕەشەی زیندانی كردنی لێكراوە.
ئەو چالاكە كرێكارییە كوردە بە هۆی " بەڕێوەبردنی رێوڕەیمی ٨ی مارس لەسەقز" و " بڵاوكردنەوەی تراكت سەبارەت بە حەقدەست و سەردانی ئەفشین نەدیمی پاش ئازاد بوونی لەزیندان" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز كرابوە.

هەر لەو پێوەندییەدا رۆژی ١٦ی رەشەمەش كورووش بەخشەندە چالاكی كرێكاریی كوردی خەڵكی سنە لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەكانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراوە.
دەوترێت هێزە لیباس شەخسیەیكان چوونەتە ناڵی ناوبراو و دوای گەڕان و پشكنین، كوورشیان دەستبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
لەلایەكی دیكەوە پێشەوا ساڵح زادە هاووڵاتیی كوردی خەڵكی سەردەشت دوای ١١ رۆژ دەستبەسەریی برەوانەی زیندانی ورمێ كراوە.
ئەو هاووڵاتیە كوردە ١١ رۆژ لەمەوبەر لەلایەن ئیدارەئیتلاعاتی مەهابادەوە دەستبەسەر و رۆژی رابردوو بۆ زیندانی ورمێ گوازرابوویەوە.
هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هۆكاری دەستبەسەركردنی پێشەوا ساڵح زادە بۆ ئاژانسی كوردپا روون نەبۆتەوە.





