ئاژانسی كوردپا: ٧ كەس لە ئەندامانی شۆرای شاری بیجاڕ لە ئوستانی كوردستان بە هۆی " نەبوونی بودجە" و " شوێنێكی دیاریكراو"، بە شێوەی نووسراوە دەستلەكار كێشانەوەی خۆیان راگەیاندووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هەوڵ و بەدواداچوونەكانی چەندین مانگەی ئەندامانی شۆرای شاری بیجاڕ بە مەبەستی دابین كردنی شوێنێكی شیاو بۆ شوێنی كارەكەیان بێ ئاكام مایەوە و ناچاری كردن دەست لەكار بكێشنەوە.
ئەو ئەندامانای شۆرا ماوەی زیاتر لە یەك ساڵ بوو، كە لە فەرمانداریی وئوستانداریی بە دوای شوێنێكی ئیداریدا دەگەڕان.
هەواڵدەریی " فارس" لە راپۆرتێكدا پرژاوەتەوە سەر دۆخی شارستانی بیجاڕ و لە زمانی سەرپەرەستی شۆرای شاری بیجاڕەوە، دەست لەكار كێشانەوەكەی پشتڕاست كردۆتەوە.
سەید عەلی ئەسغەر ئیبراهیمی وتوویەتی، كۆبوونەوەكانی ئێمە لە روانگەی فەرماندارییەوە هیچ جێگە و پێگە و بایەخێكی نەبوو و هەر بۆیە بە كۆمەڵ دەست لەكار كێشانەوەمان راگەیاند.
ئەو سەرپەرەستە هەروەها بوونی ئەو شۆراییەی تەنیا بە " رواڵەت" وەسف كردووە و درێژەدان بەو شێوە كارەی بە " خەیانەت بە خەڵك" لە قەڵەم داوە.
ئەو بەرپرسە بە شێوەی راستەوخۆ بەر پرسان و بەتایبەت فەرمانداریی ئەو شارەی بە هۆكاری دروستبوونی دۆخی هەنووكەیی تاوانبار كردووە.
ئەو شارستانە پێنج شار و سێ بەخشی لە خۆگرتووە و حەشیمەتی شاری بیجاڕ نزیك بە ١٠٠ هەزار كەسە.





