ئاژانسی كوردپا: دەرهێنەرێكی كورد شانۆیەكی سەبارەت بە كارەساتی شنگاڵ بەرهەم هێناوە و ئەو شانۆیە لەگەڵ پێشوازیی هاووڵاتییان راگەیەندكارەكان بەرەوڕوو بۆتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شانۆی عەزیزی شنگاڵ كە بە شێوەی " بێدەنگ" بەڕێوە چووە بە نواندن و رۆڵگێڕانی نزیك بە ٧٠ لە شاری تاران نمایش كراوە.

ئەو بەرهەمە هونەرییە لەلایەن قوتبەدین سادقییەوە بەرهەم هاتووە.
ئەو سینەماكارە ئامانجی لەو كارە گەڕاندۆتەوە بۆ " ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێبەری بوونی ژنان و منداڵانی هەرێمی كوردستان و ئەو زوڵم و زۆریانەی كە دەكرێتە سەریان".

سادقی لەوتووێژ لەگەڵ "هونەر ئانلاین"، عەزیزی شنگاڵی بە سۆز و خۆشەویستی وەسف كردووە و توویەتی: لە راستیدا من ناتوانم شایەتی ئەو كارەساتە و رووداوانە بم كە دژی دین و مرۆڤایەتین.

شانۆی عەزیزی شنگاڵ كە بە شێوەی " بێدەنگ" بەڕێوە چووە بە نواندن و رۆڵگێڕانی نزیك بە ٧٠ لە شاری تاران نمایش كراوە

لەو شانۆیەدا كە لە ٣٣ مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجر نمایش كراوە بێجگە لە بەشداری راستەوخۆی ٧٠ هونەرمەندی كچ و كوڕ، ژمارەیەك رێكخراوی دیكەش رۆڵی بەرچاویان گێڕاوە.

یەكێك لەو كەسانەی كە لەوێدا حوزووی هەیە وتویەتی: خەڵكێكی زۆر بەشدارییان لەو شانۆیەدا كردبوو و بڕینی بلیتی ٢٠ هەزارتمەنی وەبەر نەدەكەوت و هەروەها مۆسیقی كوردی " فەرمانە هاوار هاوار" و " كابۆكەی لێ‌لێ‌" بەردەنگانی زیاتر بە بێبەری و چەوساندنەوەی كوردەكان ئاشناتر دەكرد.

راوێژكاری هەنەریی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی دەوڵەتی یازدەیەم سەبارەت بەو شانۆیە وتوویەتی: بەو نمایش بە باشترین شێوە مەزلوومیەتی خەڵكی كورد لە بەرامبەر جەنایەتەكانی داعشدا بخەینە بەر چاوی گشتیی.

قوتبەدین سادقییەوە: لە راستیدا من ناتوانم شایەتی ئەو كارەساتە و رووداوانە بم كە دژی دین و مرۆڤایەتین

عەزیزی شنگاڵ باس لەچیرۆكی كوڕێك بەناوی عەزیز دەكات كە لە شەڕی ماڵوێرانكەری شنگاڵ بزر بووە و بۆماوەی نزیك بە پێنج رۆژ هیچ كەسێك زانیاری لەسەری نیە و ئەویش لە چیا و پێدەشتەكان ئاوارە و سەلێشێواو ماوەتەوە و دواتر سەر لە سووریە دەردێنێ‌.

كاتێك ئەو منداڵە دەدۆزرێتەوە نە دەتوانێ‌قسە بكات و نە ئاو و نان دەخوات و تەنانەت هیچ داواكارییەكیشی نیە و دواتر بیناییەكانی لەدەست دەدات و سەرەنجام كۆتایی بەژیانی دێت.

دەرهێنەری شانۆی عەزیزی شنگاڵ سەبارەت كێشە و گرفتەكانی ئەو شانۆیە وتوویەتی: سەرەتا بڕیار بوو ئەو شانۆیە لەشوێنی گشتیی بەڕێوە بچێت و دواتر لەسەر پێشنیاری بەرپرسان بۆ ناو هۆڵ گوازرایەوە و بەهۆی پرتووكاوی و كۆن بوونی ساڵۆنەكە بەشێكی زۆر لەلایەنەكانی ئەو شانۆیە سڕدرایەوە.

شانۆی عەزیزی شنگاڵ چوارشەممە ٨ی رێبەندان لە دوو پانێلدا لە شاری تاران نمایش كرا.