ئاژانسی كوردپا: وەزارەتی ئیتلاعات پێنج چالاكی مەزهەبیی بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنیەتیە كردووە و لێپێچینەوەی لەگەڵدا كردوون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە چەند رۆژی رابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ٥ ئەندامی رەوتێكی مەزهەبیی كوردستانی (مەكتەب قورئان) بانگهێشت كردووە.

سەلاحەدین ئادابی، سەعید تكیەخواز، مەسعوود جەعفەری، ئەمجەد مینوویی و محەمەد حەبیبی شوناسی بانگهێشت كراوەكانن كە دوای لێپێچینەوە ئازاد كراون.

٥ ئەندامی بانگهێشت کراوی مەکتەب قورئان بۆ ئیتلاعاتی سنە

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەسنە بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، لەو لێپێچینەوانەدا باس لەوە كراوە كە گۆیا شۆرای بەڕێوەبەری مەكتەب قورئان بە لارێدا روێشتووە و بۆ وێنە ئاغای موفتی زادە وتوویەتی: من مەكەنە پەیكەر و "بت".

هەروەها سەرچاوەكە باسی لەوە كرد، بە پێنج كەس وتراوە هێندێ‌ لە رەوتە فكریەكانی كوردستان لەهەوڵی زەربە لێدان لە مەكتەب قورئانن.

بانگهێشت و لێپێچینەوە لە هاووڵاتییانی كوردی پەیڕەوی مەكتەب قورئان لەحاڵێكدایە كە ئەم رەوتە مەزهەبییە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر ناسیاسیی بوونی خۆی كردۆتەوە.