حەفتەی دووهەمی مانگی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی

ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور١حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لە ژنێکی گەنج لە خۆی و ٢ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لەدرێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی بەهایی لە مەشهەد و لەشوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆ دەگرێت.

کوردستـــــــــــان

خۆکوژی ژنێکی کورد لە خۆی

لەماوەی رۆژانی رابردوودا ژنێکی گەنج لە شاری خۆی دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی سێشەممە ٨ی رەزبەر، ژنێکی کورد بەناوی زەینەب جەلالی تەمەن ٢٧ ساڵ و کچی موسەیب، لەشاری خۆی دەستیدایە خۆکوژی و گیانی لە دەست دا.

بەپێی راپۆرتەکان ئەو ژنە گەنجە بە هۆی هەژاری و کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە و هەر ئەو رۆژە گیانی لەدەست داوە.

ئێران

درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی بەهایی

لەماوەی حەفتەی رابردوودا ماوەی دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی ژنی پەیڕەوی ئایینی بەهایی بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە درێژ کرایەوە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە،ماوەی دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتی بەهایی کە دوو کەسیان بەناوەکانی دەری ئەمری و مەی خلوسی و شایانی فەزلی بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە درێژ کراوەتەوە.

ئەو سێ هاوڵاتییە کە پێڕەوی ئایینی بەهایین، رۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لەمەشهەد دەستبەسەر کرابوون و هەتا ئێستا لە زیندانی وەکیل‌ئابادی مەشهەد راگیراون.

ئەو هاووڵاتییانە دوابەدوای داخرانی رێوڕەسمێکی ئایینی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون و دواتر خانووی ئەو هاووڵاتییانە پشکێندرابوو و هێندیک لە کەرەستە تاکەکەسییەکانیان وەکوو لەبتاب و.. لەلایەن ئەو هێزانەوە زەوت کرابوو.

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا( ١حاڵەت)
ماڵپەڕی "هێرانا"( ٢ حاڵەت)