ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکان بە بیانووی هەبوونی چەک چوونەتە ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی قەرەمووسالی و بێڕێزی و سووکایەتییان بە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە کردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکان چوونەتە گوندی قەرەمووسالی لە ناوچەی بۆکان و ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو گوندەیان بەناوی "رەسووڵ بوڕنا"یان بە بیانووی هەبونوی چەک لە ماڵەلەیدا پشکنیوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی پشکنیندا نێو جلوبەرگی ژن و منداڵەکانیش گەڕاون و کەلوپەلەکانیان فڕێ داونەتە سەر زەوی.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی؛ هێرشی مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات لە کاتی بەرەبەیانیدا، ترس و دڵەراوکێی لای ژن و منداڵی ئەو بنەماڵەیە و جیرانەکانی دروست کردووە.
گوتیشی؛ هێزە ئیتلاعاتییەکان شمارە تەلەفۆنی وەزارەتی ئیتلاعاتییان لە دیواری گوندەکان نوسیووەو هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە، کە دەبێ هاوکارییان بکەن.





