ئاژانسی كوردپا: مێرمندالێكی تەمەن ١٥ ساڵەی خەڵكی یەكێك لە گوندەكانی شارستانی سەڵماس لەرێگەی خۆ هەڵواسین كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، "یاقووب محەممەدنژاد" خەڵكی ئاوایی " گوەلەن"‌ی سەر بە شارستانی سەڵماس بە هۆیەكی نادیار كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٥ ساڵەیە قوتابیی پۆلی ناوەندی بوو.

بێكاری، لاواز بوونی ئابووری، كەمی ناوەند و نەبوونی سیستەمی بارهێنان لە بوارەكانی زانستی و پیشەیی، ئەو هۆكارانەن كە كۆمەڵگە بەرەو خەمۆكی و پەرتەوازەی دەبات و بەوتەی كارناسانیش دەتوانێ‌ئەو هۆكارانە بن کە تاک بەرەو خۆ کوژی هان ئەدەن.

بەوتەی شارەزایان، دەوڵەت و ناوەندە پێوەندیدارەكان پێویستە بۆ كەم كردنەوەی رێژەی خۆكوژی و خەمۆكی لەكۆمەڵگەی ئێراندا بێكاری بنبڕ یان لانیكەم بگەیەنە ئاستێكی زۆر نزم و دەڵێین بێكاری زۆر دیاردەی دزێویش بەدوای خۆیدا دێنێ‌.