ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتییەكی ناوچەی پیرانشار لەكاتی كۆكردنەوەی گژو گیای بەهاری، كەوتۆتە سەر مین و بەو هۆیەوە لاقێكی لەدەست داوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی شەممە رێكەوتی ٢٠ی بانەمەڕ هاووڵاتییەك بەناوی "محەممەد سەعادەت نیا" تەمەن ٢٦ ساڵ کوری عهلی و خەڵكی ئاوایی "دڵاوان"ی سەر بە پیرانشار كەوتۆتە سەر مینە چێنراوەكانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق.
ئەو هاووڵاتیە بەمەبەستی كۆكردنەوەی گیای کوێستانی سەردانی چیای "كانی خودا" و دۆڵی "ئەلانە"ی لەسنووری هەرێمی كوردستان كردووە و لەئەنجامی تەقینەوەی میندا لاقی راستی لەدەست داوە.
محەمەد سەعادەتنیا، كە بە بنەماڵەی "مووسا هەرووتی" ناسراون، خاوەنی ژن و منداڵە و هەنووكە لەنەخۆشخانەی شاری هەولێر لەهەرێمی كوردستانە.





