ئاژانسی کوردپا: کچە خویندکارێکی کوردی خەڵکی شاری نۆدشە لە ئوستانی کرماشان، کە چەند رۆژ پێش ئێستا تووشی رووداوی هاتووچۆ هاتبوو، گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ تانیا غیاسی کچی یوونس و خوێندکاری رشتەی پەرستاریی زانکۆی مازندەران (ساری) لە باکووری ئێران، کە چەند رۆ پێش ئیستا بەهۆی بەفر و بۆرانەوە تووشی رووداوی هاتووچۆ هاتبوو، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٨ی خاکەلێوە گیانی لەدەست دا.

ئەو کچە خوێندکارە رۆژی ١٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵ هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکەی لە جاددەی مەریوان – نۆدشە- پاوە تووشی رووداوی هاتووچۆ هاتبوو، ماوەی ٨ رۆژ لە نەخۆشخانە لەکۆمادا بوو.
هەروەها لەو رووداوەدا کە بەهۆی بەفر و بۆران لە کەلی تەتە لە ناوچەی هەورامان هاتبوویە ئاراوە، سێ کەسی دیکەش کوژراو و بریندار ببوون.





