ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی ناوچەی سه‌وڵاوا لەشارۆچکەی "شمشک"‌ی تاران بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عەبدوڵڵا غونچە تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی ئاوایی پایگەلانی سەر بە ناوچەی سه‌وڵاوا رێکەوتی ٢٢ی سەرماوەز گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە ماوەی ١٥ ساڵە دانیشتووی شارۆچکەی "شمشک" بوو و سەرقاڵی کرێکاری کردن بوو.

بەوتەی کەسێکی ئاگادار عەبدوڵڵا غونچە لەئەنجامی کاری قورس و تاقەت پڕوکێنەرەوە تووشی نەخۆشی ببوو و سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کرێکارە کوردە بە هۆی هەژاری نەیتوانیبوو سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات.

رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ی سەرماوەز تەرمی عەبدوڵڵا غونچە لە"گۆڕستانی وەراوەر"‌ی پایگەلان بەخاک سپێردراوە.