ئاژانسی كوردپا: دوو هونەرمەندی بیجاری بە شێوەی هاوبەش پیشانگایەكی پێكهاتوو لە بەرهەمەكانی خۆیان كردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی شەممە رێكەوتی ٤ی خەزەڵوەر سیما زەبیحوڵڵاهی و خاترە بندە موراد دوو ژنە هونەرمەندی بیجاری پیشانگایەكی نیگاركێشیان لە مەکۆی ئەمیر نیزامی ئەو شارە، كردەوە.
ئەو پێشانگایە ٣٥ بەرهەمی وێنەیی، "سیما" و "خاترە" دوو ژنە هونەرمەندی لەخۆ گرتووە و وێنەكانیش زیاتر بە "زوغاڵی فشوردە" كێشراونەتەوە.
ئەو دوو هونەرمەندە مەبەستیان لەكردنەوەی ئەو پێشانگایە، دەرخستنی تواناكانی هونەرمەندانی كورد و هەروەها پیشان دانی وێنەی ناودارانی كورد لەقەڵەم داوە.
پیشانگای نیگاركێشی لە رێكەوتی ٤ی خەزڵوەرەوە كراوەتەوە و هەتا ١١ی خەزڵوەر بەردەوام دەبێت.
سیما زەبیحوڵڵاهی و خاترە بندە موراد لە ساڵی ١٣٩١وە بەشێوەی زانستیانە كاری كێشانەوەی وێنەیان بە "رەژی" دەست پێكردووە.











