ئاژانسی کوردپا: کتێبی رابەرانی یارسان لە کرمانجیی سەروودا لەلایەن "نامێق هەورامی"ـەوە ئامادەی چاپ کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەشی دووەمی پرۆژەی ئەدەبیات و کلتووری یارسان لە قاڵبی کتێبی "رابەرانی یارسانی لە کرمانجیی سەروودا" ئامادەی چاپ کرا کە بە وتەی نووسەر ئەو پرۆژەیە ٢٥ کتێب لە خۆ دەگرێت.

لەم کتێبەدا تێکستی ١٣ رابەری یارسان کە لەناوچەکانی کرمانجی سەرودا هاتوونەتە هەورامان و لەوێ تێکستە ئایینییەکانیان بە هەورامی نووسیوە، خراوەتە روو.
کتێبی رابەرانی یارسان لە کرمانجیی سەروودا لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا لەلایەن چاپخانەی وەزارەت رۆشنبیریی شاری هەوڵێرەوە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.





