ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزیی شاری سەردەشت بەشێوەی خۆڕسک یەکێک لە سەیرانگەکانی ئەو شارەیان خاوێن کردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممه رێکەوتی ١٧ی پووشپەڕ بەبەشداری ٣٠ کەس لە چالاکانی مەدەنی و ژینگە پارێزیی شاری سەردەشت سەیرانگەی "کێلە"ی نزیک ئەو شارەیان خاوێن کردەوە.

ئەو چالاکانە وێڕای خاوێن کردنەوەی ئەو سەیرانگەیە، کۆمەڵێک نووسراوەیان سەبارەت بە خاوین راگرتن و پاراستنی ژینگە بەسەر هاووڵاتییاندا بڵاو کردەوە.

ئەو چالاکانە رایانگەیاندووە، بەمەبەستی فەرهەنگ سازی و برەودان بە فەرهەنگی ژینگە پارێزی و سروشت دۆستی لە نێوان هاووڵاتییاندا، لە ئەنجام دانی ئەو چالاکییانەدا بەردەوام دەبن.

پێشتریش ئەو چالاکانە لە رێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوە و ٢٠ی بانەمەڕی ئەمساڵدا و لە حەرەکەتێکی هاوشێوەدا سەیرانگاکانی " خڕی دوو هەزاری" و "شێخ براییم بادام"یان لە دەوروبەری شاری سەردەشت خاوێن کردبۆوە.