ئاژانسی کوردپا: ئەندامانی لەشی بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی تورکیە دزران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا ٤ ئەندامی بنەماڵە کوردێکی خەڵکی گوندی :حاجۆ"ی سەربە شاری ماکۆ بەناوەکانی "حاتەم، عوسمان، حوسێن و محەممەد" لە وڵاتی تورکیە لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەست دا.
بنەماڵەی ئەو ٤ هاووڵاتییە کوردە کاتێک لە تەرمی رۆڵەکانیان لە سنووری ئێران وەرگرتۆتەوە زانیویانە کە "ئەندامانی لەشیان وەک: "گورچیلە، جەرگ و دڵ"یان لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی تورکیە درهێندراوە.
ئەم کارەی نەخۆشخانەی وڵاتی تورکیە ناڕەزایەتیی بنەماڵەی ئەو ٤ هاووڵاتییە کوردەی لێکەوتۆتەوە و بەو هۆیەوە سکاڵایان لەسەر دەوڵەتی تورکیە تۆمار کردووە، بەڵام هەتا ئیستا حکوومەتی ئێران هیچ هەڵویستێکی لەو پەیوەندییەدا نیشان نەداوە.





