ئاژانسی کوردپا: بە بڕیاری شۆرای ئارد و نانی شاری مەریوان، سەهمیەی ئارد لە نانەواییەکانی ئەو شارە لە ١٦ کیسەوە بۆ ٨ کیسە کەم کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٩ی بانەمەڕ خاوەن نانەواییەکانی شاری مەریوان لەلایەن "شۆرای ئارد و نان"ی ئەو شارەوە بانگهێشت کراون و پێیان راگەیەندراووە پێویستە رۆژانە تەنیا ٨ کیسە ئارد لە کار بکەن.

یەکیک لە هاووڵاتییانی شاری مەریوان بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەم هەڵوستەی شۆرای ئارد و نانی شاری مەریوان گرانیی نرخی نان و کەمیی ئەو ماددە خۆراکییەی لێکەوتۆتەوە و ئەمەش نیگەرانیی لای هاووڵاتییانی مەریوانی دروست کردووە.

لەلایەکی دیکەوە کەمیی ئارد لە شارەکانی سنە و دیولان بووەتە هۆی داخرانی چەندن نانەوانە و هاووڵاتیانە ئەو شارە بۆ دابین کردنی نانی رۆژانەیان دەبێ چەندین کاتژمیر لە سەفدا بمێننەوە.