ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێک کورد لە ناوچەی سنووریی سەردەشت بەهۆی راوەدوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە کەوتۆتە سەر مین و بەتوندی بریندار بووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی چوارشەممە رێکەوتی ١٦ی رەشەممە دەستەیەک لە کۆڵبەران کەوتوونەتە بۆسەی هێزە نیزامییەکان و لە ئەنجامی راوەدوواندا، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی "کەریم محەممەدپوور" كوڕی ئەحمەد، کەوتۆتە سەر مینە چێندراوەکانی سەر سنوور و لە ئەنجامدا یەکێک لە لاقەکانی خۆی لەدەست داوە.
ئەو کۆڵبەرە خەڵکی گوندی "بێورانی خوارێ"ی سەردەشت بووە و بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری قەڵادزێی هەرێمی کوردستان کراوە.
هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستا هێزهنیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران تهقهیان لە کۆڵبەرانی ناوچەی سنووریی ماکۆ کردبوو و بهو هۆیهوە کۆلبەریک بەناوی" شاهین میرزایى عهلهم" تهمهن ١٦ ساڵ بهتوندی بریندار کرابوو.





