ئاژانسی کوردپا: کتێبی رەنگاڵە لە نووسینی عادڵ محەمەدپوور کە لەبارەی فەرهەنگ و هونەری ناوچەی هەورامانەوەیە لەلایەن ناوەندی فەرهەنگیی هەورامانەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردپرێس: ناوەرۆکی ئەو کتێبە فەرهەنگ و و ئەدەبی کوردستان بەتایبەتیی ناوچەی هەورامان دەخاتە روو و چەندین بابەتی شیکاری، رەخنەیی، تیۆری و ئەدەبی لە خۆ گرتووە کە لەلایەن ناوەندی فەرهەنگیی هەورامانەوە بە هەژماری ٥٠٠ دانە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

نووسەر لە کتێبەدا هەوڵی داوە بە روانگەیەکی شیکاری، رەخنەیی و تیۆری پێناسەیەکی نوێی فەرهەنگ و ئەدەبیاتی ناوچەی هەورامان بکات و رەهەندە بەهێز و لاوازەکانی بێنێتە بەر باس و زانیاری لەسەر مێژووی فەرهەنگی و ئەدەبی ناوچەی هەورامان بخاتە روو.
ئەو کتێبە کە سەرجەم لە وتارەکانی "عادڵ محەمەدپور" پێکهاتووە، وتارەکانی وەک: "مێژووی شێعری هەورامی لە دەستپێکەوە هەتا ئێستا"، "بنچینەکان و ئەسڵی جوانی ناسیی زمان و شێعری هەورامی"، "شڕۆڤەی زمان و ئەدەبی هەورامی"، رهچهڵهکناسی شێعری ھاوچهرخی ھۆرامی" لە خۆ دەگرێت و ناساندنی چەندین ئەدیب و شاعیر بەناو بانگی هەورامی لە نێوائاخنی ئەو کتێبەدا هاتووە.
رەنگاڵە بە واتای "رەنگاوڕەنگ" و "کۆلکە زێڕینە"یە و بە شێوەی کۆمەڵە وتار لە ٢٠٥ لاپەڕەدا بە زمانی کوردی پێشکەش بە ئۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی کراوە.
عادڵ محەمەدپوور سەرنووسەری گۆڤاری فەرهەنگی و ئەدەبیی زرێبارە و هەتا ئێستا چەندین بەرهەمی دیکەی لە پەیوەندی لەگەڵ ئەدەب و هونەری کوردیدا چاپ و بلاو کردۆتەوە.





