ئاژانسی كوردپا: خولەكانی وانەی فێركاریی رێنووسی سەرەتایی زمانی كوردی لەلایەن بەڕێوەبەرانی "ئەنجومەنی فەرهەنگی و ئەدەبیی هانا"وە بەردەوامن.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپرێس، پاش دامەزرانی ئەنجومەنی فەرهەنگی و ئەدەبیی هانا لە ساڵانی رابردوودا لە ئیلام و دەورووبەری، ئۆگران بە فێربوونی زمان و ئەدەبی كوردی روویان لە زیادبوون كردووە و هەر جارە خولێك بەڕێوە دەچێت.
نیعمەتوڵڵا داوودیان یەكێك لە ئەندامانی سەرەكیی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی هانا ئاشكرای كردووە، لە پێوەندی لەگەڵ پەرژانە سەر لایەنە جۆراوجۆرەكانی زمان و ئەدەبی كوردی هێندێ گفتوگۆ كراوە كە بەمزوانە جێبەجێ دەكرێن.
لەم پێوەندییەدا دامەزراوەی "فراز گستران زاگروس" چەندین خولی فێركاریی رێنووسی زمانی كوردیی بەڕێوە بردووە كە لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی "هانا"وە وانەكان دەوترێنەوە و دوو مادە دەرسیی ئەو خولە فێركارییانە بریتین لە "دیوانی غەوڵامڕەزا ئەركەوازی و شاكە و خان مەنسوور".
ناوەندی ئەدەبیی هانا كە تایبەت بە شاعیران و نووسەرانی كوردی نووسە لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوییەوە بە فەرمی دامەزراوە.
ئەندامانی شۆرانی ناوەندیی كەلە رێگای هەڵبژاردنەوە دیاری كراون بریتیتن لە: "زاهیر سارایی، نوورەدین رەحیمی، حەبیبوڵڵا بەخشوودە، جەلیل سەفەر بەیگی، نیعمەتوڵڵا داوودیان و فەرهاد شاهمورادیان".
ئامانج لە دامەزرانی ناوەندی هانا پەرەدان و بەهێز كردنی زمان و ئەدەبیاتی كوردییە لە پارێزگای ئیلام و لە كۆڕ و دانیشتنی حەفتانەدا زیاتر بابەتی شێعر و چیرۆكی كوردی، زمانناسی و فەرهەنگی دێنە بەرباس.




