ئاژانسی كوردپا: كۆمەڵە شێعری كوردیی "شەڵەم" لە شاری ئیلام لەلایەن وەشانگەی "زانا"وە چاپ و بڵاو كرایەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سەرەكیی وەشانگەی "زانا" لە ئیلام، كۆمەڵە شێعری كوردیی "شەڵەم" بەرهەمی "ئیرەج خالسی" شاعێری ئیلامی لە ٢٤٠ لاپەڕە و بە هەژماری١٠٠٠ دانە لەلایەن ئەو وشانگەیەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
بەپێی پێشەیەك كە زاهیر سارایی نووسەر و توێژەری ئیلامی بۆ كۆمەڵە شێعری "شەڵەم"ی نووسیوە، ئیرەج خالسی لە كۆمەڵە شێعرەدا بە زمانێكی سادە و سروشتی لە سەفەرێكی خەیاڵیدا لەگەڵ زۆرێك لە زانا و بیرمەندی فەرهەنگ و ئەدەب و سیما ناسراوە كۆمەڵایەتی و سیاسییەكانی ئیلام بە زمانی شێعر گفتوگۆی كردووە.
ئەمە سێیەمین كۆمەڵە شێعری كوردیی "ئیرەج خالسی"یە، پێشتر دوو كۆمەڵە شێعری كوردیی بەناوەكانی "هەوای بەرزە كوەسان و خاتوون شیعرەیل عاشقانەی من و عشق ئەبەدی" چاپ و بڵاو كردۆتەوە.
ـ ئیرەج خالسی شاعیر و نووسەر و لەدایك بووی شاری ئیلامە.
ـ هاوكات خاوەن بڕوانامەی دوكتۆرای ماف و تاوانناسی و كارناسیی باڵای یاسای بەراوردكاریی نێودەوڵەتیی و پارێزی دادگووستەرییە.
ـ بە هەر دوو زمانی كوردی و فارسی شێعر دەنووسێت و ٤ كۆمەڵە شێعری دیكەی بە زمانی فارسی بڵاو كردۆتەوە.
ـ پێنج كۆمەڵە شێعری كوردیی دیكەی ئامادەی چاپن.




