ئاژانسی كوردپا: شەوی پێشوو كۆڵبەرێكی كوردی خەڵكی گوندێكی سەر بە شاری ورمێ لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێنراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، "ئومێد ئەحمەدی" تەمەن ٢٢ ساڵ، كوڕی سەلیم و خەڵكی گوندی "دێرێ" و دانیشتووی گوندی "ولندە"ی سەر بە شاری ورمێ شەوی سێشەممە رێكەوتی ١٥ لەسەر ١٦ی خەزەڵوەر لەسەر سنوور لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە هەتا ئێستا ١٣ كۆڵبەری كورد كوژراون و ٩ كۆڵبەری دیكەش بریندار بوون.
ئەم ئامارە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە، بێگومان ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاترە.




