كوردپا: پیشانگایەك لە شاری پیرانشار كە 7 هەزار ناونیشانی كتێبی لەخۆ گرتووە، بۆ ماوەی یەك مانگ بەردەوام دەبێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، "ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی پێوەند" لە رێكەوتی 20ی جۆزەردانەوە لە شاری پیرانشار پیشانگایەكی كتێبی كردۆتەوە ك 7 هەزار كتێبی كوردی و فارسیی تێدا خراوەتە روو.
شۆڕش شەوكەتی بەڕێوەبەری ئەو ناوەندە فەرهەنگییە بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، ئەوە بۆ یەكەمین جارە پیشانگایەك بەو بەربڵاوییە لە شاری پیرانشار بەڕێوە دەچێت و ئەو ئەو پیشانگایەش لە رێكەوتی 20ی جۆزەردانەوە هەتا 20ی پوشپەڕ بەدەوام دەبێت.
شەوكەتی وتیشی: هێندێ دەزگای چاپەمەنیی وەكوو "افق"، گوتار، پەنجەرە و مرواری لەو پیشانگایەدا بەشدارن.
ئەو چالاكە فەرهەنگیە وتیشی هەر لە رۆژی دەسپێكی ئەو پیشانگایەوە چەندین چالاكیی لاوەكی وەكوو شانۆ، پیشانگای كاریكاتۆر، خۆشنووسی ئەنجام دراون و لە كۆتاییشدا پیشانگای وێنە و نیگاركێشی بەڕێوە دەچێت.
شۆڕش شەوكەتی ئەوەشی خستە روو، دەزگا چاپەمەنییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن هێندێ ناوەندیی پێوەندیدارەوە مۆڵەتیان پێ نەدروەر كە بەشداریی ئەو پیشانگایە بن.





