كوردپا: كتێبی "پەراوێزی بیر كردنەوە" لەلایەن نووسەر و چالاكی فەرهەنگیی كوردستانی ئێرانەوە بە كتێبخانەی كوردی زیاد کرا
هەواڵدەریی كوردپرێس بڵاوی كردەوە، كتێبی پەراوێزی بیركردنەوە لەلایەن "رەزا عەلیپوور" یەكێك لە چالاكانی فەرهەنگی و ئەدەبیی كوردستانی ئێرانەوە نووسوراوە و چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
ئەم كتێبە بە تێڕوانینێكی فەلسەفی پڕژاوەتە سەر هێندێ دیاردە و چەمكی پەراوێزی وەكوو، هەرمانی، پێوەندیی نوسەران لەگەڵ كەتوار (واقعیت)، كۆمەڵگا و مێژوو، ئیدئۆلۆژی و...
كتێبی پەاروێزی بیركردنەوە 20 وتاری كورتی لەمەڕ هاوكێشە فەلسەفییەكان لەخۆ گرتووە كەلە 150 لاپەڕە و بە ئەژماری 500 نوسخە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
رەزا عەلیپوور، شاعیر، نووسەر و رۆژنامەنووس لەدایك بووی شاری سەقز، دەبیری پێشووی بەشی كوردیی حەفتەنامەكانی سیروان و رۆژهەڵات بووە كە پێشتر سێ بەرهەمی دیكەی لە بوارەكانی شێعر، سینەمادا بە چاپ گەیاندووە.





