كوردپا: دەزگای قەزایی حكومەتی ئیسلامیی ئێران، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا ١٩٦ساڵ حوكمی تەعزیری و ٨ساڵ حوكمی هەڵپەسێرانی بۆ ٤٧ هاووڵاتیی كورد لە ناوچە كوردنشینەكان دەر كردووە.
بەپێی ئەو ئامار و زانیارانەی كە لەبەر دەست دان، دادگاكانی شۆڕشی "ئیسلامیی ئێران" لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا لە ٤٧ دۆسیە جیا چل و حەوت هاووڵاتیی كورد كە زۆربەیان چالاكانی سیاسی و فەرهەنگین، بە ١٩٦ ساڵ زیندان مەحكووم كردووە.
لە جەریانی ئەو دادگایانەدا حوكمی ٨ ساڵ زیندانی هەڵپەسێران بۆ چالاكانی سیاسی – فەرهەنگی پەسند كراوە.
نزیك بە زۆرینەی ئەو حوكمانە لەلایەن دادگاكانی پێداچوونەوە، یان دیوانی باڵای وڵاتەوە تەئید و پەسند كراون.
هێندێ لەو چالاكانە بە دوور خستنەوە بۆ زیندانی شاری دوور لە شوێنی ژیانیان حوكم دراون.
هەواڵەکانکوردستانمافی مرۆڤ
لە سێ مانگدا، ٤٧ هاووڵاتیی كورد، ١٩٦ ساڵ حوكمی زیندانیان پێدراوە
دەزگای قەزایی حكومەتی ئیسلامیی ئێران، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا ١٩٦ساڵ حوكمی تەعزیری و ٨ساڵ حوكمی هەڵپەسێرانی بۆ ٤٧ هاووڵاتیی كورد لە ناوچە كوردنشینەكان دەر كردووە. بەپێی ئەو ئامار و زانیارانەی كە لەبەر دەست دان، دادگاكانی شۆڕشی…





