كوردپا ـ هەواڵدەریی ئیلنا، لە زاری بەرپرسی خانەی سینەمای ئێرانەوە بڵاوی كردەوە، خەوشدار كردنی پێگە و بنەماڵەی سینەمایی ئێران، كردەوەیەكی بە ئەنقەست و لە پێشدا داڕێژراوە.
محەممەد مەهدی عەسكەرپوور، راشیگەیاندووە، پێشتر لە بەرنامەی "حەوت"ی دەنگ و رەنگی ئێراندا لەلایەن "حەمید رەسایی"یەوە بی حورمەتی بە سینەماكاران كراوە و لە رابردوودا پێمان وابوو ئەمە رەوتێكی خۆڕسكە، بەڵام ئەمڕۆكە دەبینین كە تاقمێك بە شێوەی رێكخستن و بەرنامەی لە پێشدا داڕێژراو سەرقاڵی بەد نێو و خەوشدار كردنی بنەماڵەی سینەمایین و بە مەبەستەوە درێژە بەم كارەش دەدەن.
چەند رۆژ لەمەوبەر فەرەجوڵڵا سەلەحشوور سینەماكاری موحافیزەكار لە ماڵپەڕی خۆیدا بە بڵاو كردنەوەی بابەتێك لەمەڕ سینەمای ئێران رایگەیاندووە، سینەمای ئەمڕۆ بە كەڵكی ئێران نایەت و بە مرۆڤ گەرای وەسفی كردووە و وتوویەتی: 97%ی بەرهەمی سینەمایی ئێران رێچكەی بێئەخلاقی و خراپەكاری گرتۆتە بەر.
لە كۆتایی مانگی خەرماناندا شەش سینەماكار و دیكیۆمێنت ساز و ئەندامی خانەی سینەمایی ئێران لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەكانی ئێرانەوە بە تاوانی هاوكاریی شەبەكەی بی بی سی دەستبەسەر كران.
هەواڵەکانئێرانفەرهەنگی و ئەدەبی
بەرپرسی خانەی سینەما: خەوشدار كردنی پێگەی سینەما، هەوڵێكی بەرنامە بۆ داڕێژراوە
كوردپا ـ هەواڵدەریی ئیلنا، لە زاری بەرپرسی خانەی سینەمای ئێرانەوە بڵاوی كردەوە، خەوشدار كردنی پێگە و بنەماڵەی سینەمایی ئێران، كردەوەیەكی بە ئەنقەست و لە پێشدا داڕێژراوە. محەممەد مەهدی عەسكەرپوور، راشیگەیاندووە، پێشتر لە بەرنامەی "حەوت"ی…





